دەستەی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ ئاشکرا دەکات و دەڵێت”درێژترین ماوەی بارانبارین دەبێت لەم وەرزەدا”.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ و درێژ روو لە عێڕاق دەکات، کە بە درێژترین شەپۆل دادەنرێت لە سەرەتای وەرزی زستانی ئێستاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەر ڕؤشنایی ئەو وێنانەی کە لەمانگە دەستکردەکانەوە گیراوە، دەریدەخات ئەو شەپۆلەی دەگاتە عێراق بڕێکی زۆری بارانی تێدایە و بەپێی لێکدانەوەکان درێژترین ماوەی بارانبارین لە سەرەتای وەرزی زستانەوە تا ئێستا تۆمار دەکات.
ئەوەشخراوەتەوە، شەپۆلەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەم دەستپیدەکات و لە 24ـی مانگ کۆتایی دێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەبەرەبایانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سەرتاسەری هەرێمی گرتۆتەوە و لەهەندێک ناوچەی هەرێم بڕی بارینی بەفر هێندە زۆرە ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد و ڕێگاکان داخران، هاوکات تیمەکانیش بەردەوامن لە پاککردنەوەی ئەو ڕێگایانەی کە هاووڵاتیان بەکاریدەهێنن و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروستکردووە.