دوای 12ساڵ تورکیا کونسوڵخانەی لە سووریا کردەوە



کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب ئاڵای تورکیای بەرزکردەوە و سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بلاویکردەوە، کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب، کە لە ساڵی 2021دا بە هۆی شەڕی ناوخۆی لە سووریا چالاکییەکانی ڕاگرت، سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە.

بینای کونسوڵخانەکە کە دەکەوێتە ناوچەی موحافەزە لە شاری حەلەبی سووریا، لە کردنەوەکەیدا هەریەک لە کاربەڕێکەری کاتیی باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق، بورهان کۆرئۆغڵو و کونسوڵی تورکیا لە حەلەب، هاکان جەنگیز و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان ئامادە بوون.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا کە لە بینای کونسوخانەکە بەڕێوەچوو، ئاڵای تورکیا بەرز کرایەوە و دوای 12ساڵ سەرلەونێ دەستکرایەوە بە چالاکیە دیپلۆماسییەکان.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق کە لە ساڵی 2012دا کارەکانی ڕاگرت، لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024دا سەرلەنوێ دەستی بە چالاکی کردەوە.

درێژترین ماوەی بارانبارین دەستپێدەکات
پێت درێژترین ماوەی بارانبارین دەستپێدەکات
“بەرمیلێک نەوت بە ٥٢ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
دوات “بەرمیلێک نەوت بە ٥٢ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
پەیوەنیدر