پەرلەمانتارێکی پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی هەیە لەم ساڵدا دوو جار لە پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشبکرێت و دەڵێت: بەرمیلێک بە ٥٢ هەزار دەبێت.
کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی کە باس لە ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەکات بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر دراوە، نەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
دەڵێت: بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم هاتووە، لەو بڕە بە پێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە ١٠٣٥ لە ٢/١/٢٠٢٥ بڕی ٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ هەر لیترێک ٢٥٩ دینار بێ گواستنەوە (بەرمیلێک ٥٢ هەزار)، کە لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر کەمی هەیە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان بەریان بکەوێت، کەواتە هەر خێزانێک زیاد لە ١٧٠ لیتریان بەردەکەوێت.
ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکەم وەجبە دەنێرن بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
وتیشی، ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بە تایبەت ڕەزامەندی هەیە بۆ هەڵەبجە بەنوسراوی ٢٤٤٥٣٠٨ لە ١٥/١٢/٢٠٢٤ ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەوەش بەشی هەموو خێزانەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، واتە پێویستە لەم ساڵدا دوو جار نەوت بدرێت لە هەڵەبجە.