ئەمینداری یەکگرتوو:با چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ململانێکان



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ کونسوڵی گشتی بەریتانیان کۆبۆوە و باسی لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا.

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە هەولیر لەگەڵ ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆبۆوە، و کونسوڵی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە سەڵاحەدین بەهائەدین کرد و هاوکات سەركەوتنی كارەكانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی باسکرد.

لەتەوەرەیەکی تردا باس لەبارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی کرا، و جەخت لەسەر زەرورەتی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان کرا، و هەردوولا داوایانکرد خێرایی بکرێ لەچاککردنی رەوش و بارودۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ناکۆکیەکان و ململانێی دەسەڵات.

“بەرمیلێک نەوت بە ٥٢ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
پێت “بەرمیلێک نەوت بە ٥٢ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان”
سەعدی پیرە: کێشەکان هێندە گەورەنین نەتوانین چارەسەریان بکەین
دوات سەعدی پیرە: کێشەکان هێندە گەورەنین نەتوانین چارەسەریان بکەین
پەیوەنیدر