نێردەی ئەڵمانیا: دەکرێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردانی سووریا بپارێزرێن



نێردەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای دیالۆگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و تەحریری شام دەکات بۆ پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریا.
تۆبياس تونكل، نێردەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی شاری حەسەکەی کرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.

تونکل ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی باسی ئەو پرسە هەنووکەییانەمان کرد کە دەبێت لە ڕێی دیالۆگی ڕاستەوخۆی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەستەی تەحریری شامەوە چارەسەر بکرێن.
وتیشی: دەکرێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردانی سووریا لە ڕێی دیالۆگی ناوخۆیی سووریا لەگەڵ دیمەشق بە باشترین شێوە بپارێزرێت.
نێردە ئەڵمانییەکە ڕاشیگەیاند، هەر لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی هەوڵە هاوبەشە بەردەوامەکانی دژی داعشیان تاوتوێ کرد.

لە بری هەڕەشە، بڕیارەکانی دادگای فیدرالی جێبەجێ بکەن
پێت لە بری هەڕەشە، بڕیارەکانی دادگای فیدرالی جێبەجێ بکەن
شێوازی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕا و هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەران
دوات شێوازی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕا و هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەران
پەیوەنیدر