كوڕێكی ڕێكخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لەو قارەمانانەی بزوتنەوەی گۆڕان، كە لەماوەی ڕابردوودا بەشێك لە مافەكانیان لێ وەرگیرابوو بۆیان گەڕاوەتەوە ولە ئێستادا درێژە بە خزمەتی سەربازی و ئەركی پاراستنی خاك و نیشتیمان دەدەن.
چیا نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازییان لە بەشێك لە هاوڕێ قارەمانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كرد كە دوای چەندین ساڵ لە ماندوبون و قوربانیدان، بەشێك لە مافەكانیان بۆ گەڕاوەتەوە و درێژە بە خزمەتی سەربازی و ئەركی پاراستنی خاك و نیشتیمان دەدەن.
ڕاشیگەیاندووە، كە بە خۆڕاگری و پشوو درێژی و پێكەوە مانەوەیان، دەستكەوتی گەورە بە دەستبهێنین، وە دڵنیاین ئایندەمان باشتر دەبێت.