هاتووچۆی هەرێم: بە نیو کاتژمێر مۆڵەتی نێودەوڵەتی بۆ شۆفێران دەردەکەین



بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی و تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مامەڵەکە بە نیو کاتژمیر تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بریتین لە:

١ـ مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)

٢ـ پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)

٣ـ دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ

سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:

١ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی ٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت

٢ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی ١١٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت

٣ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی ١٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، بە نیو کاتژمێر مامەڵەی شۆفێران ڕایی دەکرێت و مۆڵەتەکەی وەردەگرێتەوە.

 

کۆگایەک لەسەر ڕێگەی هەولێر_ گوێر داخرا
پێت کۆگایەک لەسەر ڕێگەی هەولێر_ گوێر داخرا
مەسرور بارزانی بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکات
دوات مەسرور بارزانی بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکات
پەیوەنیدر