لەسەر ڕێگەی هەولێر_ گوێر، کۆگایەک بەهۆی بوونی خۆراکی ماوەبەسەرچوو و بێ کوالێتی داخرا.
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێ کوالێتی، لیژنەی پشکنین و چاودێری کردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر، لەسەر ڕێگاى (هەولێر – گوێر) دواى پشکنین و بەدواداچوون لە گۆگاى (الشیفاء) دەستیان بەسەر دەیان کیلۆگرام خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرت.
ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەم جۆرەی خوارەوە بووە:-
– 994 کیلۆگرام زیتونى تێکچوو
– 600 کیلۆگرام سرکەى هەنارى ماوەبەسەرچوو
– 16 کیلۆگرام هەنگوین کە لە مانگى 7ى 2024 بەسەرچووە
– 31 تەن زەیتى زەیتون
قایمقامیەتی هەولێر ئەوەشی وتووە: گۆکاکە هیچ مۆڵەت و ڕێگا پێدانێکى نەبووە، بۆیە وێراى داخستنی کۆگاکە، خاوەنى کۆگاکەشی دەستبەسەرکرا و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.