كەشناسی ئەو ناوچانەی بەفر دەیانگرێتەوە ڕادەگەیەنێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی باران بارین و بەفر ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دەشڵێت: بەهۆێ بەفربارینەوە پلەکانی گەرمی بەڕادەیەکی زۆر دادەبەزن.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی دوو شەممەوە تاوەکو شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە هەندێک کات و ناوبەناو ئەگەری بەفربارین هەیە له زۆربەی ناوچه شاخاوییەکان، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن و هەندێک کات ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو قەرەداغ و تەواوی ناوچە شاخاوی و بەرزاییەکانی باکووری گەرمیان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەرزاییەکانی ناحیەی شێخ تەوێڵ و بناری بەمۆ و بناری شاخی زەردە و سەگرمە تاوەکو ناحییەی سەنگاو و چەمچەماڵ و بەرزاییەکانی بانی مەقان ئەگەری بڕێکی کەم بەفر هەیە، لەناوچەکانی تری گەرمیان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە یان تەنها نیمچەهەور سارد دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆێ بەفربارینەوە پلەکانی گەرمی بەڕادەیەکی زۆر دادەبەزن و لەکاتەکانی شەودا لەو ناوچانە چەند پلەیەک دەچنە ژێر سفری سەدییەوە، ئەمەش دیسان هۆکارێکی خراپە بۆ درێژەدان بە وشکی کەش لەناوچەکە بەهۆی جێگیربوونەوەی پەستانی بەرز لەناوچەکە.

 

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
پێت شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
زەوی بەسەر نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر دابەش دەكرێت
دوات زەوی بەسەر نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر