مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی لەبنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەبنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ساختەكاری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.أ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.