وەزیری ژینگەی عێراق بۆ چارەسەر كردنی كێشەی تانجەرۆ گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی و تەندروستی و ژینگە كۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەك ڕاسپاردەكانی بۆ چارەسەری ژینگەی تانجەرۆ ئامادە بكات.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان یەک شەممە ٢٠٢٥/١/١٩ بەسەرپەرشتی وەزیری ژینگەی عێراق و ستافی یاوەری و لێپرسراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە بابەتی چارەسەرکردنی کێشەی تانجەرۆ و ژینگەی ناوچەکە.
بە بەشداری پسپۆڕانی بوارەکە تاوتوێی ئەو ڕەهەندانە کران، دەستبەجێ لیژنەیەک دروستکرا، کە لیژنەکە پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا دەرئەنجام و ڕاسپاردەکان پێشکەش بکەن.