مەزڵوم عەبدی: هەسەدە هەڵناوەشێنینەوە



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڵوەشاندنەوە و ڕادەستکردنی چەک بە حکومەتی سووریا رەتدەکاتەوە و دەڵێت”ئەوە دەرئەنجامی خراپی دەبێت”.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمەکرات(هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاند، بڕیاری ڕادەستکردنی چەک یان چەکدانان بە حکومەتی سووریای نوێ نەدراوە، و بڕیارێکی لەو شێوەیەش نادرێت چونکە ئێمە هێزێکی ڕێکخرا و ڕاهێنراومان هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمە دەمانەوێت لەچوارچێوەی هێزێکی تۆکمە بچینە نیو سوپای داهاتووی سووریا، بۆ ئەمەش گفتوگۆی چڕ پێویستە، و گرتنەبەری هەر ڕێگایەکی تر جگە لە دانوستان لەسەر پرسی یەکگرتنەوە هێزەکان بۆ ناو وەزارەتی بەرگری کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە .

عەبدی ڕوونیشیکردەوە، پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربازی هاوبەشمان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی یەکخستنی هێزەکان، و ئێمە دژی بیرۆکەی بوونی دوو سوپا لە سووریاین، بەڵام ئەوەش دەبێت لەبەرچاوبگیرێت، ئێمە لە 2014 وە کە هێزەکانمان ڕێکخستەوە ئێستا بەهێز و ڕێکخراوین و خاوەنی چەندین دامەزراوەی سەربازین، واتە هێزێکی ڕاهێنراوی ئامادەمان هەیە، نەک گرووپ و هێزی پەرتەوازە.

سەبارەت بە پەیوەندییان بە ئەحمەد شەرع، عەبدی جەختیکردەوە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێستای سووریا تەنها قسە نییە، “ئێمە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ محمد جۆلانی بە کردار دیاری دەکەین نەوەك بە قسە”.

عەبدولەتیف سەلەفی: ئەوەی غەزە ئەگەر سەركەوتن بێت ئەی شكست كامەیە؟
پێت عەبدولەتیف سەلەفی: ئەوەی غەزە ئەگەر سەركەوتن بێت ئەی شكست كامەیە؟
مەسرور بارزانی گەیشتە ئوردن
دوات مەسرور بارزانی گەیشتە ئوردن
پەیوەنیدر