وەزیرێکی ئیسرائیلی لە دژی ئاگربەست دەستی لەکارکێشایەوە



حەماس ناوی بارمتەکانی ڕادەستی ئیسرائیل کرد و ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستیپێکرد، بەڵام حزبەکەی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە حکومەت کشایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند، “لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی گەردەلوولی ئەقسا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، عیزەددین قەسام بڕیاریداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە سێ بەدیلگیراوی زایۆنی بەناوەکانی ڕۆمی جۆنین (24 ساڵ)، ئیمیلی داماری (28 ساڵ) و دۆرۆن شتانبار خەیر (31 ساڵ)، ئازاد بکات”.

ئاشکراکردنی ناوی بارمتەکان مەرجی ئیسرائیل بوو بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەکە کە بڕیار بوو لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی حەماس پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ نەکات، بەتایبەتیش ئەو خاڵەی کە پەیوەندیدارە بە ڕادەستکردنی لیستی ناوی بارمتەکراوەکان، ئەوا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیلیش ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:15ی ئەم نیوەڕۆیە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەەک دەکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە ناڕەزاییە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل لە دژی ئاگربەستەکە بەردەوامن و ئەمڕۆش پارتی “عوتسما يەهوديەت” کە ئیتمار بن غفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەییی سەرۆکایەتی دەکات، کشانەوەی خۆی لە حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ ڕاگەیاند.

ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت کە یەکەمیان 42 ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لە بەرامبەر بارمتەکراوە ئیسرائیلییەکان، دەیان فەڵەستینی ئازاد بکرێن.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پیکابێک دەستگیرکران
دوات دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پیکابێک دەستگیرکران
پەیوەنیدر