دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پیکابێک دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەسپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی ڕانیەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

باسی لەوەشکردووە: لە ئێستادا هەرەیەك لە تۆمەتباران (ب، ح، م لەدایكبووی 2002 و س، أ، و لەدایكبووی 2000) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

وەزیرێکی ئیسرائیلی لە دژی ئاگربەست دەستی لەکارکێشایەوە
پێت وەزیرێکی ئیسرائیلی لە دژی ئاگربەست دەستی لەکارکێشایەوە
ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەچێتە بەغداد
دوات ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەچێتە بەغداد
پەیوەنیدر