ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەچێتە بەغداد



ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: بۆ وەڵامدانەوەی دوا ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی عێراق و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران، شاندێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب دەچێتە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دارایی و ئابووری هەرێم و ئەندامێتی هەر یەکە لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 12ی ساڵی 2024یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش نادیارە.

 

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پیکابێک دەستگیرکران
پێت دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پیکابێک دەستگیرکران
کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران دەستپێدەکات
دوات کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران دەستپێدەکات
پەیوەنیدر