کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران دەستپێدەکات



کەشناسی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی و بەفر و باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەئێوارەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، لە ئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بەفر و باران لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەریى ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کەشێکى نا سەقامگیرەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە بەرەبەیانەوە ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلەشدا بارانبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە ئەگەری بەفربارین لەو ناوچە شاخاوییانە زیاترە لە بەرزییەکانیان دەگاتە سەروو 1400 مەتر و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆکیش ئەگەرى بەفربارین هەیە.

کەشناسی ڕاشیگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش 5-8 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى

دهۆک : 4 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 6 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 6 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەچێتە بەغداد
پێت ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەچێتە بەغداد
شەڕڤانان کوژرانی ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی تورکیایان ڕاگەیاند
دوات شەڕڤانان کوژرانی ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکانی تورکیایان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر