پارتی میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم ئاشكرادەكات



ڕێبین سەلام، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشکردنی پۆستە وەزاری و حکومی و سەرۆکایەتییەکانی هەرێم لەڕێگەی شایستەیی هەڵبژاردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕێبین سەلام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (بغداد الیوم) ڕایگەیاند، “لەبەر ڕێزگرتن لە پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن و ڕای هاووڵاتیان، ڕەنگە پۆستەکان نەدرێن مەگەر بەپێی شایستەیی و ژمارەی کورسییەکان بۆ هەر لایەنێک”.

ڕاشیگەیاندووە، “پارتی دیموکرات هێشتا ئاواتەخوازه زۆرترین ژمارەی حزب به شداری له حکومەتی داهاتووی هەڕێمی کوردستان بکات و نامانەوێت تەنیا له هەردوو حزبی پارتی و یەكێتی سنوردار بکرێت، بەڵام ئەگەر حزبەكانی تر بژاردەی ئۆپۆزسیۆنیان دەوێت، ئێمە ڕێز لە هەڵبژاردنەکەیان دەگرین، بەڵام دەبێت ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر و بنیاتنەر بن”.

وتیشی، “پێدانی پۆست بەپێی ژمارەی کورسییەکان بۆ هەر لایەنێک دیاری دەکرێت، هەروەها ڕێککەوتن و پۆستەکانی پێشووی بەغدا کە بە هەر لایەنێک دراوە”.

پێشتریش غەیاس سورجی، سەركردە لە یەكێتی بۆ هەمان ماڵپەڕ بوونی ڕێککەوتنی نێوان پارتەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان ڕەتکردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “کۆبوونەوەکان هێشتا بەردەوامن و لیژنەکانی دانوستاندن بەردەوامن لە کارەکانیان، هێشتا نەگەیشتووینەتە فۆڕمی حکومەتی داهاتوو و ئایدۆلۆژیا و وردەکارییە گشتییەکانی”.

دارایی دواین زانیاری لەسەر نەوت و مووچە ڕاگەیاند
پێت دارایی دواین زانیاری لەسەر نەوت و مووچە ڕاگەیاند
بە ڤیدیۆ؛ توركیا بەنداوی تشرینی بۆردومان كرد و قوربانی هەیە
دوات بە ڤیدیۆ؛ توركیا بەنداوی تشرینی بۆردومان كرد و قوربانی هەیە
پەیوەنیدر