بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد ، كە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ئیسكان، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا. ق. ع) دەستگیركرد، كە لە بنكەی پۆلیسی سێبیران بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتبارەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.