سروە محەمەد: سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت



پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بڕیارە سبەینێ پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدات، بەمەش هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێ دەکاتەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا دەنگ بە هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجە بدرێت، ئەمەش رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و ناردنی بەشەبودجەی هەرێم ئاسانتر بکات.

لە بارەی مووچەی مانگی 12ەوە، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی باسی لەوەکرد: لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کردووە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لە بارەی مووچەی مانگی 12 ئاشکرا ببن کە ئایا بەغداد ناردوویەتی یان نا.

ئەوەشی خستەڕوو: لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند کە بەغداد تەنیا 11 مووچەی لە ساڵی 2024 دا ناردووە، بۆیە ئەو لیژنەیە ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە لێدوانەکەیدا بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” ئەوەشی خستەڕوو: مووچە لە هەموو عێراقدا گرەنتی کراوە و بەپێی یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە چوارچێوەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراقدا.

 

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: بە هیواین ئەمساڵ کاری جدیتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بکرێت
پێت وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: بە هیواین ئەمساڵ کاری جدیتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بکرێت
بانکی ناوەندی دەربارەی فرۆشتنی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات
دوات بانکی ناوەندی دەربارەی فرۆشتنی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر