بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە ئەگەری نمەبارانێکی کەمێکیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور.
سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما 1-2 پلە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی : 13
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 14
کەرکووک : 16
گەرمیان : 15