کڤاراتسخیلیا پەیوەندی بە پاریس سانجیرمانەوە کرد



یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ خفیتچا کڤاراتسخیلیای ئەستێرەی ناپۆلی ئیتاڵی واژۆ دەکات.

یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا خفیتچا کڤاراتسخیلیای تەمەن 23 ساڵ دەگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەی و درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت.

بەوەش کڤاراتسخیلیا دەبێتە یەکەم یاریزانی جۆرجی کە یاری بۆ پی ئێس جی بکات.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ یانە نوێیەکەی، کڤاراتسخیلیا ڕایگەیاند، ئەوە خەونە بۆ من کە لێرەبم، زۆر شتی ئەرێنیم دەربارەی پاریس سانجێرمان بیستووە و هەست بە شانازی دەکەم پەیوەندی بەم یانە مەزنەوە بکەم.

لای خۆشیەوە ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە خفیتچا کڤاراتسخیلیا لە پاریس سانجێرمان، ئەو یەکێکە لە گرنگترین بەهرەمەندەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا و دڵنیام لەگەڵ ئێمەدا خەونەکانی دەهێنێتە دی.

یونسێف: بە درێژایی 14 مانگ ڕۆژانە 35 منداڵ لە غەززە کوژراون
پێت یونسێف: بە درێژایی 14 مانگ ڕۆژانە 35 منداڵ لە غەززە کوژراون
وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەوە پابەند نەبووە
دوات وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەوە پابەند نەبووە
پەیوەنیدر