یونسێف: بە درێژایی 14 مانگ ڕۆژانە 35 منداڵ لە غەززە کوژراون



ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان “یونیسێف” ڕایگەیاند، ڕۆژانە 35 منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون.

جەیمس ئیڵدر، وتەبێژی یونیسێف، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە جنیف ڕایگەیاند: “بەگوێرەی ئامارەکانی پزیشکی، لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە تا ئێستا 15 هەزار منداڵ لە غەززە کوژراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “بەدرێژایی 14 مانگ، ڕۆژانە 35 منداڵ کوژراون”.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ئۆنروا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: “مانگانە نزیکەی 475 منداڵ، یان ڕۆژانە 15 منداڵ بەهۆی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی ئیسرائیل لە ساڵی 2024 لە کەرتی غەززە بەکاری هێناوە، دەبنە خاوەن پێدایستی تایبەت”.

یونیسێف ئاماژەی بەوەش کردووە، “تەنیا لە هەفتەی یەکەمی ساڵی 2025، لانی کەم 74 منداڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون”.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، ئاگربەستی شەڕ لە کەرتی غەززە جێبەجێ بکرێت و لە یەکەم قۆناغیشدا 33 بارمتە دەستی چەکدارانی حەماس بەرانبەر بە ئازادکردنی 737 زیندانی فەڵەستینی ئاڵوگۆڕ بکرێن.

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
پێت وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
کڤاراتسخیلیا پەیوەندی بە پاریس سانجیرمانەوە کرد
دوات کڤاراتسخیلیا پەیوەندی بە پاریس سانجیرمانەوە کرد
پەیوەنیدر