پێشكەشكارێك كرا بە وتەبێژی سەرۆكایەتی لوبنان



نەجات شەرەفەدین، بێژەر و پێشکەشکاری ناسراوی لوبنان وەک وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی دەستنیشان کرا.

جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان بە بڕیارێک نەجات شەرەفەدینی وەک وتەبێژی سەرۆکایەتییەکەی دیاریکرد.

نەجات شەرەفدین خەڵکی شاری (تیبە)یە لە باشووری لوبنان و لە ساڵی 1990 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەدەستهێناوە و لە هەمان ساڵەوە دەستی بە کارکردن کردووە.

ناوبراو لە ساڵی 1993 وەک بێژەری هەواڵ دەرکەوتووە و دواتریش وەک پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسیی بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاریکردووە، کە دیارترینیان بەرنامەی “جیران العرب” بوو کە لە ساڵی 2015 دەستیپێکرد.

كاروانی ژیانی ڕاگەیاندنی نەجات شەرەفدین لە جیهانی میدیا لە کەناڵی (المستقبل) دەستی پێکرد، کە لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی لوبنانەوە دەستیپێکرد و لەوێ وەک پێشکەشکاری هەواڵ کاری کردووە.

هەڵبژاردنی ئەو ژنە رۆژنامەوانە وەک وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار کاردانەوەی زۆری لە وڵاتەکەیدا بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

لە ئیستەنبوڵ 33 كەس بەهۆی خواردنەوەی مەی ساختەوە گیانیان لەدەستدا
پێت لە ئیستەنبوڵ 33 كەس بەهۆی خواردنەوەی مەی ساختەوە گیانیان لەدەستدا
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە
دوات فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە
پەیوەنیدر