ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی پەسەند كرد



كابینەی ئەمنی ئیسڕائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لە غەززە لەگەڵ بزووتنەوەی حەمماس پەسەند كرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە لەنێوان هەردوو شاندی دانوستاندنكار لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام درا.

میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویانكردەوە، “كابینەی ئەمنی ئیسرائیل، كە لە وەزارەتە ئەمنییەكان پێكهاتووە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا واژۆی لەسەر رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە كرد، كە بڕیارە لە ڕۆژی یەك شەممەوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرەڕای دواکەوتنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە و پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک لە بارمتەکان ڕۆژی یەک شەممە لە غەززە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە ئازاد بکرێن، بڕیارە لە بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە سێ ژنە بارمتە لەڕۆژی یەک شەممە ئازاد بکرێن

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست نەتانیاهۆ بە كەسوكاری بارمتەكانی راگەیاندووە، خۆیان بۆ ئازادكردنی بارمتەکان ئامادە بكەن.

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی بڵاوکردەوە
پێت مەزڵوم عەبدی پەیامێکی دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی بڵاوکردەوە
نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
دوات نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
پەیوەنیدر