نرخی هێلكە هەرزان دەبێت



بەهۆی ڕێگری لە ناردنی هێلكەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق، خستنەڕووی ئەو بەرهەمە خۆراكییە لە بازاڕەكانی هەرێم زیاد دەبێت و بەهۆیەوە نرخەكەی دادەبەزێت.

ئاکۆ محەمەد، نوێنەری خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە ڕایگەیاندووە، ڕێگە نادرێت بەرهەمی هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ڕاشیگەیاند، ماوەی 15 ڕۆژە ڕێگای هەناردە كردنی هێلکەی سلێمانی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق گیراوە و زەرەرمەندی یەکەم لە ڕێگری کردن لە هەناردەی هێلکەی هەرێم خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانن.

ئاشكراشی كردووە، بەرهەمی ڕۆژانەی هێلکە لە هەرێمی کوردستان لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە

لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم 5 هێلكە بە هەزار دینارە و بە زیادبوونی بڕی هێلكەش لە بازاڕەكانی نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی پەسەند كرد
پێت ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی پەسەند كرد
وەزارەتی ناوخۆ دوابڕیاری لەسەر مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی ناوخۆ دوابڕیاری لەسەر مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند
پەیوەنیدر