لەسەر دەستگرتن بەسەر کێلگەیەکی نەوتی لە نەینەوا، بەغدا سکاڵای دژی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم تۆمارکردووە.
عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەستگرتن و بردنی نەوتی کێلگەی صەفیە لە شارۆچکەی حەدبای سنوری نەینەوا لە ساڵی ۲۰۲۳ وە سکاڵا دژی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم تۆمارکراوە و ڕێوشوێنەکان بەردەوامن.
وتیشی، بەهۆی ئەو دەستبەسەرداگرتنە زیانەکانی کێلگەکە ۲۰۰ ملیار دینار بووە.
شەداد دەشڵێت: بەهۆی درەنگ گەیشتنی ئاگادارکردنەوەکان پڕۆسەکە دواکەوتووە، بەڵام بەردەوامە.
ئەمە لەکاتێکدا بە بەهۆی سکاڵای عێراق و بردنەوەی لە دادگای پاریس، لە ساڵی ٢٠٢٣ وە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە.