کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کاتی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات و دەڵێت:
بەرپرسێکی کۆمیسیۆن رایدەگەیەنێت، پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمسیۆن و ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ گواستنەوەی پارەکە بۆ سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی دهۆک وتی، “ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن لەوانە دروستکردنی چەکی بانکی و گواستنەوەی پارەکە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.
لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابرووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە هێشتا کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن کارەکەیان وەرنەگرتوە، کە بۆ فەرمانبەران ١٥٠ هەزار و بۆ دەرچووە دامەزراوەکان ٢٥٠ هەزار دینار.