دوای زیاتر لە ٤٠ هەزار کوژراو و هەزاران بریندار، شاندی حەماس و ئیسڕائیل ڕێککەوتن و کابینەی ئەمنی ئیسڕائیل کۆدەبێتەوە و بڕیار لە ئاگربەست لەگەڵ حەماس دەدات.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کابینەی ئەمنی کاتژمێر ١٠ بە کاتی قودس کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنى ئاگربەست.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ئێوارەی ئەمڕۆ لیستێک لە ناوی ئەو زیندانییە فەلەستینییانە بڵاوبکرێتەوە، کە بڕیارە ئازاد بکرێن.
ڕۆژی چوار شەممە لە دەوحە، هەردوو شاندی ئیسڕائیل و حەماس کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لە سەر ئاگربەست.