دوابەدوای جێبەجێ كردنی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری لە چەند ناوچەیەكی دهۆك و هەولێر و سلێمانی، لە مانگی 6ی ئەم ساڵدا، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سەنتەری شاری سۆران دەكرێتە 24 كاتژمێری.
ئه‌ندازیار ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران ڕایگەیاندووە، “ڕێگەپێدانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگرتووە و له مانگی 6ی ئه‌م ساڵ، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری سۆران ده‌بێته 24 كاتژمێری.”
وتیشی، “نزیکەی 86 هەزار و 239 هەزار هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەورووبەری هەن. ئەمەش بەسەر پێنج پۆل دابەش دەبن، لەوانە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، میری و کشتوکاڵی”.
ئه‌ندازیار ئه‌رده‌وان ئیبراهیم دەڵێت: “وەک پاکێجی یەکەم، کارەبای سەنتەری شاری سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری. دواتر پرۆژەکە بۆ دەورووبەر و قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگوازینەوە”.
سەبارەت بە کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە سۆران، ئاشكرای كرد، پێویستیان بە 300 مێگاوات کارەبایە، بەڵام 100 مێگاوات کارەبایان دەدرێتێ، بۆیە ئێستا بە تێکڕا ڕۆژانە 8 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان.