بەفڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە



سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت دوێنێ کۆبوونەتەوە و باسیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کردووە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، رایگەیاند، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامداوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی هۆشیار زێباری، کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و باش بەڕێوەچووە و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بنیاتنەری دوو بە دوویان هەبووە.

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بە زووترین کات گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

فەتحوڵا حسێن: پەیوەندی هەسەدە پەیوەندیەکی پچڕاو نەبووە لەگەڵ پارتی و مەسعود بارزانی
پێت فەتحوڵا حسێن: پەیوەندی هەسەدە پەیوەندیەکی پچڕاو نەبووە لەگەڵ پارتی و مەسعود بارزانی
مۆسیقا تا چەند کاریگەری لەسەر مێشک هەیە؟
دوات مۆسیقا تا چەند کاریگەری لەسەر مێشک هەیە؟
پەیوەنیدر