مۆسیقا تا چەند کاریگەری لەسەر مێشک هەیە؟



توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەم بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە مێشک چۆن سوود لە هەندێک جۆری مۆسیقا وەردەگرێت بۆ باشترکردنی تەرکیز، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی سەرنجدانەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن سایچ لوی، مامۆستای مۆسیقا و سەرۆکی تاقیگەی نیو رۆ داینامیک لە زانکۆی نۆرس ئیستەرن ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە مۆسیقا کە بە تایبەتی بۆ هاندانی مێشک زۆر کاریگەرە، لەهەندێک کاتیشدا ڕەنگە کاریگەرتر بێت لەوەی بیرت لێدەکردەوە .

توێژینەوەکە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Brain.fm ئەنجامدراوە کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی مۆسیقایە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی سەرنج و چالاکترکردنی ئەو ناوچانەی مێشک کە بەرپرسن لە سەرنجدان.

لە توێژینەوەکەدا، مۆسیقاکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە گۆڕانکاری خێرا لە سیگناڵەکانی دەنگدا لەخۆبگرێت، دەنگە بەرزەکان ڕوونتر دەبنەوە و دەنگە بێدەنگەکان بێدەنگتر دەبن، ئەمەش یارمەتی مێشک دەدات کە سەرنجی تەواوەتی بخاتە سەر.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران کاریگەری ئەم مۆسیقایەیان لەسەر نزیکەی 40 کەس تاقیکردۆتەوە، بەجۆرێک لەکاتی کارکردندا پێویستیان بە سەرنجی بەردەوام بوو، بەڵام کاتێک مۆسیقای Brain.fm داگیرسێنرا و بەرگوێی ئەو کەسانە کەوت، بەراورد کرا لەگەڵ بارودۆخی پیشتر و دەرکەوت کاریگەرییەکی ناوازەی هەیە.

ئەنجامەکان دەریانخست کە ڕێکخستنی خێرا بۆ مۆسیقای Brain.fm کاریگەرتر بووە لە زیادکردنی چالاکییەکانی مێشک لەڕووی سەرنجدان بە بەراورد بە بارودۆخەکانی تر، ئەمەش یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ ماوەیەکی درێژتر سەرنجیان لەسەر بێت.

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕێکخستنی چڕتر و خێراتر سوودی زیاتری هەبووە بۆ ئەو کەسانەی کە بەزەحمەت تەرکیزیان هەیە، وەک ئەو کەسانەی کە تووشی ADHD بوون، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ئەم مۆسیقایە ڕەنگە ئامرازێکی کاریگەر بێت بۆ ئەم گرووپە.

مێشک لە هەندێک فرێکوێنسیدا کاردەکات و کاتێک ئەم فرێکوێنسیانە هاوئاهەنگ دەبن لەگەڵ مۆسیقادا، دەتوانێت چالاکییە دەروونییەکان باشتر بکات و سەرنج زیاد بکات.

لۆو، ڕوونی دەکاتەوە، ئەو کەسانەی کە تووشی ADHD بوون، بەتایبەتی، لەوانەیە زیاتر هەستیار بن بەرامبەر بەم گۆڕانکارییە، و سوودەکانی تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار نین کە کێشەی سەرنجدانیان هەیە، چونکە هەرکەسێک بەدەست سەرقاڵی زۆر و ناوبەناوەوە دەناڵێنێت دەتوانێت سوود لەم جۆرە مۆسیقایانە وەربگرێت.

لۆو، پێشنیاری ئەوە دەکات کە تاکەکان بەدوای مۆسیقایەکی خێرادا بگەڕێن بۆئەوەی وزە و هێزی زیاتریان بداتێ و ڕێنمایی دەکات مۆسیقاکە بەبی تێکست بێت.

بەفڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە
پێت بەفڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە
مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
دوات مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
پەیوەنیدر