ئەمڕۆ پێنج شەممە، 16ـی کانوونی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، لە هەولێر کۆبۆوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان مەسعوود بارزانی و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە سووریا دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ بەهێزکردنی یەکێتی کورد و هەڵوێستی فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا لە دیمەشق بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمانان و هاوڕێکانمان
جێی باسە، دوای سەردانەکەی نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ لای مەزڵوم عەبدی، پێگەی هەواڵی (ئەلمۆنیتەر) ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوو مەزڵوم عەبدی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە و سەردانەکەیش مێژوویی دەبێت بۆ گەلی کورد.