هه‌ڵگورد جه‌لال
هه‌مووان رۆژانه چاومان به‌هه‌موو ره‌نگه‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆرینه‌مان ده‌توانین ته‌نها چه‌ند ره‌نگێك پێكه‌وه بگونجێنین، یاخود به‌چه‌ند ره‌نگێك ره‌نگێكى نوێ دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته بهباكگراوندى هونه‌رى و سه‌لیقه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى تێكه‌ڵاوكردن و گونجاندنى ره‌نگه‌كانى هه‌یه پێكه‌وه، تا هارمۆنیه‌ت و میكسێكى نوێ و كاریگه‌ریان لێ دروست بكات، ئه‌م سه‌لیقه‌یه به‌هه‌موو كه‌سێك و به‌هه‌موو شێوه‌كارێك ناكرێت، به‌و كه‌سه ده‌كرێت كه رۆچووبێته ناو رۆحى ره‌نگه‌كانه‌وه، ساردى و گه‌رمى ره‌نگه‌كان وه‌ك خۆیان بزانێت نه‌ك به‌و جۆره‌ى كه خۆى بیه‌وێت، ئه‌و رهنگناسى و پشوودرێژییه به‌هه‌موو فڵچه به‌ده‌ستێك ناكرێت.
سیاسه‌ت و ئیداره‌دانى ململانێ و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى تێكه‌ڵاوكردنى ئه‌و رهنگانهیه، پێویستى به‌حیكمه‌ت و پشوودرێژى و گۆڕینى ته‌كتیك هه‌یه، ئیداره‌دانى سیاسه‌ت به‌هه‌ڵه‌شه‌یی و هات و هاوار و عاتیفه ناكرێت، هێنده‌ى باخچه‌ى پشته‌وه‌ى سیاسه‌ت رۆڵى له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كاندا هه‌یه، نیو هێنده كاره‌كته‌ره‌كانى به‌رده‌م كامێرا‌و سه‌ر ستهیجهكان رۆڵێكى وایان نیه. هاوشێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه جیاكاندا، سیاسه‌تیش مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئایدیا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاواز‌و دژ به‌یه‌كه‌كان، ده‌بێت سه‌لیقه‌ت و حیكمه‌تت هه‌بێت له‌گۆڕینى ته‌كتیك له‌پێناوى ستراتیژدا، نه‌ك ستراتیژ بكرێته قوربانى تهكتیكێكى هه‌ڵه‌ى بارگاوى بهعاتیفهو رق.
وه‌ك چۆن هه‌موو فڵچه به‌ده‌ستێك تواناى گونجاندن و تێكڵاوكردنى ره‌نگه‌كانى نیه، هه‌موو كاره‌كته‌رێكى ناو سیاسه‌تیش تواناى سیاسه‌ت و ئیداره‌دانى سیاسه‌ت و ململانێ سیاسییه‌كانى نیه.