“پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت”



کاندیدی ئیدارەکەی ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە جەخت لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکاتەوە.

مارکۆ روبیۆ، کاندیدی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات.

وتیشی: “کورد قوربانی زۆری داوە و یەکێک بوون لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکشکاندنی داعش، زیاتر لەوەش چەکدارەکانی داعشیان زیندانی کردووە و مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە”.

روبیۆ ڕاشیگەیاند، پێویستە ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بپارێزرێت و وتیشی: “دەبێت رێگە لەوە بگیرێت کە تورکیا ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریکا بقۆزێتەوە و رێککەوتنەکانی پێشوو پێشێل بکات”.

دزەیی: بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت
پێت دزەیی: بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت
پێشەوا هەورامانی: بە مەرج داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین
دوات پێشەوا هەورامانی: بە مەرج داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین
پەیوەنیدر