دانیشتووانی 40 سیتی سلێمانی لە بڕینی کارەباکانیان ئاگادار دەکرێنەوە



کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتووانی 40 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون کە ئەگەر لە ماوەی مانگێکدا بە فەرمی هاوبەشیی کارەبا نەکەنەوە، ئەوا کارەباکانیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی كاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتجێبوون دەكەنەوە، هەر ماڵێك كارەبایان هەیە و تا ئیستا بەفەرمی هاوبەشی كارەبایان نەكردووەتەوە، یان پسووڵەی كارەبایان بۆ نەچووەتەوە، لە ماوەی مانگێكدا لە بەرواری ئەم ئاگادارییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ تۆماركردن و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا و چاپكردنی پسووڵە بۆیان.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەگەر لە ماوەی ئەو مانگەدا نەچن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکە، ئەوا کارەباکانیان دەبڕدرێت.

ناوی ئەو سیتییانەی ئاگادارییەکە دەیانگرێتەوە:

پێشەوا هەورامانی: بە مەرج داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین
پێت پێشەوا هەورامانی: بە مەرج داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەین
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە
دوات سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە
پەیوەنیدر