دارایی هەرێم کۆی داهاتی نێردراوی بۆ بەغدا بڵاوکردەوە



دارایی هەرێم خشتەی ئەو پارانەی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 2024 دا بۆ حکومەتی ناوەند گەڕاندویەتییەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەساڵی 2024 دا حکومەتی هەرێم داهاتی پێنج مانگی نانەوتی بۆ حکومەتی عێراق ناردووە و برەکەی زیاتر بووە لە 390 ملیار دینار.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی شوبات، ئادار، نیسان، ئایار، حوزەیران، بۆ حکومەتی ناوەند ناردووە، و کۆی گشتی پارەی نێردراو لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بریتییە لە 399،168،964،500 دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کۆی گشتی ئەو پارانەی عێراق بۆ مووچەی هەرێم ناردووە و دەڵێت”حکومەتی ناوەند پارەی 10 مانگی مووچەی بۆ هەرێم ناردووە و بەرپرسیشە لە ناردنی پارەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم ”

خشتەی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ساڵی 2024بەپێی یاسای ئیدارەدانی دارایی.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی: گومانم لەم پڕۆسە ئاشتییەی تورکیا هەیە
پێت محەمەد ئەمین پێنجوێنی: گومانم لەم پڕۆسە ئاشتییەی تورکیا هەیە
زۆر خواردنەوەی ئاو مانای تەندروست باشی نییە
دوات زۆر خواردنەوەی ئاو مانای تەندروست باشی نییە
پەیوەنیدر