بڕیارە مەزڵەم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمەکرات سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.
پێگەی ئەل مۆنیتۆر، لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، لە هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بە پاڵپشتی ئەمەریکا چاوی بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریاری دیمەکرات”هەسەدە”دەکەوێت.
بەپێی سەرچاوەکەی مۆنیتۆر، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، و هاوپەیمانی باڵای پنتاگۆن لە شەڕی دژی داعش، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا و لە بارەگای بارزانی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، بانگهێشتنامەکە لە لایەن بارزانی لە ڕێگەی نێردراوەکەی، حامید دەربەندی، پێشکەشکراوە، کە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ کۆبانێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکە پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت لە هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کە سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە عێراق و بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستان.