فڕۆكە جەنگییەكان و درۆنەكانی توركیا بەردەوام لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هێرش دەكەنە سەر ناوچە نیشتەجێبوونەكان و گوندنشینانیان هەراسان كردووە و تا ئێستا چەندین هاووڵاتی مەدەنی و جووتیار شەهید و بریندار بوون و ئەمڕۆش لە ناوچەی شارباژێڕ درۆنی توركیا شوێن جوتیارێك بەناوی (حسێن ئەحمەد) دەكەوێت و دووجار بۆردومانی دەكات، بەڵام “بەزیرەكی خۆی” خۆی دەرباز دەكات.
كامه‌ران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، كه له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی شینكایه‌تی سنووری قه‌زای ماوه‌تی شاری سلێمانی، درۆنی توركیا دوای جوتیارێك ده‌كه‌وێت و دووجار به ئامانجی ده‌گرێت، ده‌شڵێت: “به‌ڵام به‌هۆی زیره‌كی خۆی له خۆحه‌شاردان و په‌نا بردنه‌به‌ر شوێنێكی سه‌لامه‌ت رزگاری ده‌بێت”.
كامه‌ران عوسمان ڕووداوی به ئامانجگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن درۆنی توركیاوه به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه، “حسێن ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تییه له قه‌زای ماوه‌ت. له شاری سلێمانی ده‌ژی و بۆ كاری باخه‌وانی و جوتیاری جار جار سه‌ردانی گونده‌كه‌ی ده‌كات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نان و دابینكردنی بژێوی ژیانی ده‌دات”.
نووسیویه‌تی: “له ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌دا، حسێن بۆ كاری جوتیاری، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری نیسان-پیكاپ 2002ه، ڕووده‌كاته دۆڵی شۆره له گوندی گه‌ڵاڵه و ده‌ستده‌كات به سماق بڕین. كات ده‌گاته نزیك كاتژمێر 3:15 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ، حسێن گوێی له‌ده‌نگی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌بێت، كه زۆر به نزمی به‌سه‌ر باخه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌مه وایلێده‌كات كه بترسێت و به‌زوویی بچێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی”.
ده‌شڵێت: “كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه داده‌گیرسێنێت، ده‌نگی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه نزیكتر ده‌بێته‌وه. حسێن به‌خێرایی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه و ڕاده‌كات. هێشتا ته‌واو خۆی حه‌شار نه‌داوه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، بۆمبێك ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات و شوێنی دانیشتنی شۆفێر له ئۆتۆمبێلدا ده‌پێكێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “حسێن ده‌یوت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا 10 چركه دواكه‌وتبام له هاتنه ده‌ره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌وا بێگومان ئێستا نه‌مابووم و هه‌پروون به هه‌پروون ده‌بووم. ئه‌و جوتیاره دڵنیا ده‌بێته‌وه كه ئه‌م ئامانجه و كه‌سیش نییه بیپارێزێت ته‌نیا زیره‌كی خۆی نه‌بێت له خۆ حه‌شاردان و په‌نا بردنه‌به‌ر شوێنێكی سه‌لامه‌ت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كات كه “حسێن به گاگۆڵكێ و خۆ خلۆركردنه‌وه، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شیوێكی پێش گوند. له‌وێدا خۆی گرمۆڵه ده‌كات بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته به‌ر لێنزی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه و به ئامانج نه‌گیرێت. له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابوو، كه ئه‌گه‌ر به ئامانج بگیرێت ده‌بێت دواتر ده‌وڵه‌تی توركیا چ تۆمه‌تێكی بۆ دابتاشێت و به‌چی تاوانباری بكات، له‌و كاته‌دا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له‌نزیك شوێنی حسێن بۆردوومانی دووه‌می كرد و و وەکو خۆی دەڵێت ڕۆژی دوایی نەهات!”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە وایلێدەکات کە لە شیوەکەدا زیاتر خۆی بشارێتەوە و تاوەکو دونیا بەتەواوی تاریک دەبێت نەیەتە دەرەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەسەر باخەکەدا دەسوڕێتەوە و چاوەڕێی دەرکەوتنەوەی حسێن دەکات تاوەکو بەئامانجی بگرێت. دوای ئەوەی دەنگی فڕۆکەکە نامێنێت، حسێن بە ڕاکردن و بێ ئاوڕدانەوە خۆی دەکات بە گونددا و هەواڵی سەلامەتی خۆی دەدات بە خەڵکی گوندی گەڵاڵە کە پێیان وابوو حسێن پێکراوە و گیانی لەدەستداوە”.
سوپای تورکیا، بەمەبەستی چۆڵکردنی گوندەکان و ئاوارەبوونی گوندنشینان، بە بەردەوامی جوتیار، ئاژەڵدار و هاووڵاتییانی سەرسنور بە ئامانج دەگرێت.