ئیسڕائیل و حەماس ڕێككەوتن



شاندی دانووستاندنكاری ئیسڕائیل و حەمماس لە دەوحە ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەست و سبەینێ‌ پێنج شەممە ئاگربەستەكە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

ماڵپەڕی (ئەكسیۆس) لە زاری بەرپرسێكی ئیسڕائیلییەوە بڵاویكردەوە، كە هەردوو شاندی دانووستاندنكاری ئیسڕائیلی و حەمماس ڕێكككەوتوون و ڕەنگە سبەینێ‌ ڕێككەوتنەكە ڕابگەیەنرێت.

ئاشكراشی كردووە، محەمەد سنوار، سەرۆکی حەمماس-ی فەلەستینی ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنەکە داوە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاویكردۆتەوە، حەمماس ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەندکرد و بە نێوەندگیریەكانی وتووە، بە ئاگربەست و گۆڕینەوەی بارمتەكان ڕازییە.

هاوكات، میدیاكانی ئیسڕائیل بەشێكی ڕێككەوتنەكەیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەكردووە، كە لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە: لە ڕۆژی یەكەمدا 3 بارمەتە ئازاد دەكرێت و لە ڕۆژی حەوتەم 4 بارمتە و لە ڕۆژی 14هەمدا 3 بارمتەی دیكە ئازاد دەكرێن.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە بنیامین نەتەنیاهو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانی شاندنی دانوستاندنكاری وڵاتەكەی، كە لە دەوحە-ن گفتوگۆ دەكات دەربارەی ڕێككەوتنەكە.

 

جوتیارێكی خەڵكی شارباژێڕ درۆنی توركیا هێرشی دەكاتەسەر
پێت جوتیارێكی خەڵكی شارباژێڕ درۆنی توركیا هێرشی دەكاتەسەر
تیک تۆک لە ئەمریکا ڕادەگیرێت
دوات تیک تۆک لە ئەمریکا ڕادەگیرێت
پەیوەنیدر