ئاماری سلێمانی وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرژمیری ڕاگەیاند و دەڵێت”دوو هەزار وەک ڕسوماتی لێبرێن دەبڕدرێت”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 بڵاویکردەوە، شایستە داراییەکانی کارمەندانی بەشدار بووی مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024، ڕۆژی 2 شەممە ڕێکەوتی 20/01/2025 لە ڕێگەی لیژنەی دابەشکردنی مووچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەستدەکرێت بە پێدانی مووچەو میوانداری بەشداربوونی خولەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، مووچەی مانگێک بریتییە لە 250،000 دینار , وە 2000 دینار وەک ڕسوماتی لێبڕین دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و هاوکات 80،000 دینار شایستەی بەشداریکردنی 8 ڕۆژی خولی ڕاهێنان وەردەگرێت.
ئاماری هەرێم ڕوونیشیکردەوە، کەسی وەرگر دەبێت خۆی بێت بۆ وەرگرتنی شایستەکە و دەبێت چەند مەرجێک هەیە جێبەجێی بکات لەوانە:
1- ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت.
2- کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.