ئەمریكا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان پەیامێكی گەیاندە بارزانی



سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كرد و گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی ناوچەكە بەتایبەتی عێراق و سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “تەیلەر دەستخۆشی لە بارزانی کرد بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی سووریا” و جەختیشی لەوە کردەوە، ئەمریکا پشتگیریی هەموو هەوڵێک دەکات، کە ببێتە هۆی لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان و هەروەها بەدیهاتنی سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کرا و باسی دانوساندنی نێوان لایەنەکان و خێرابوونی هەنگاونان بەرەو دامەزراندنی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرا.

هەڕەشەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

 

ئیلهام ئەحمەد ٢٠ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی دەبێت
پێت ئیلهام ئەحمەد ٢٠ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی دەبێت
کەشناسێکی کورد: بەهارێکی تەڕو بارانێکی زۆر باش چاوەڕێمان دەکات
دوات کەشناسێکی کورد: بەهارێکی تەڕو بارانێکی زۆر باش چاوەڕێمان دەکات
پەیوەنیدر