“گرنگە لە زووترین کاتدا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە”



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەنەوە و مەسرور بارزانیش دووپاتی دەکاتەوە کە “پێویستە بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری بنێرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كرد و لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و  گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا تاوتوێ کران.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، جەختی لە گرنگیی پێگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی وڵاتەکەی کردەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکەدا “هاوڕابووین لە سەر گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە و وەستانی، زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی عێراق گەیاندووە”.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانیان تایبەت بوو بە پێویستی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری بنێرێت”.

دۆخی گشتی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

پزیشکیان: هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان کاردانەوەمان دەبێت
پێت پزیشکیان: هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان کاردانەوەمان دەبێت
دوای ساڵێک و پێنج مانگ بکوژی ژنەکەی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرا
دوات دوای ساڵێک و پێنج مانگ بکوژی ژنەکەی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرا
پەیوەنیدر