لەبەردەم دادگای سلێمانی هاووڵاتییەک گیانی لە دەستدا



هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ لەبەردەم دادگای سلێمانی گیانی لە دەستدا و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی هاووڵاتییەک لەبەردەم دادگای سلێمانی دۆزرایەوە.

باسی لەوەشکرد: ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە، لەلایەن تیمەکانمانەوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بەهۆی جەڵتەوە گیانیلەدەستداوە.

عێراق و بەریتانیا یاداشتێکیان دەربارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرد
پێت عێراق و بەریتانیا یاداشتێکیان دەربارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرد
وەزارەتی دارایی: حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ ڤیزا واژۆ دەکات
دوات وەزارەتی دارایی: حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ ڤیزا واژۆ دەکات
پەیوەنیدر