سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا



سەرۆکی لەسەرکارلابراوی کۆریای باشوور دەستگیرکرا و لە پەیامێکی ڤیدیۆییشدا رایگەیاند، بۆ ڕێگرتن لە خوێنڕێژی خۆی ڕادەست کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یۆن سوک یول، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی کۆریای باشوور لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە دەستگیرکرا.

یول دوای دەستگیرکردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پێناو ڕێگرتن لە خوێنڕێژیی بڕیاریدا وەڵامی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بداتەوە.

مانگی ڕابردوو یول هەوڵیدا حوکمی عورفی لە وڵاتەکەیدا بسەپەێنێت و هێزیشی ناردە سەر پەرلەمان، بەڵام هەوڵەکەی شکستی هێنا و دوای دوورخستنەوەی لە دەسەڵات، دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.

دوو مامۆستای ئایینی لە دیمەشق ڕفێندران و یەکێکیان کوژرا
پێت دوو مامۆستای ئایینی لە دیمەشق ڕفێندران و یەکێکیان کوژرا
گوژمەی پێویست بۆ سێ پرۆژەی نەخشەی گەستیاری و ماستەرپلانی سلێمانی تەرخان کرا
دوات گوژمەی پێویست بۆ سێ پرۆژەی نەخشەی گەستیاری و ماستەرپلانی سلێمانی تەرخان کرا
پەیوەنیدر