گوژمەی پێویست بۆ سێ پرۆژەی نەخشەی گەستیاری و ماستەرپلانی سلێمانی تەرخان کرا



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و نەخشەی گەشتیاری و ماستەرپلانی سلێمانی خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند بەپێی سێ فەرمانی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی سێ گوژمە بەمەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژە لە بواری كۆنكرێتكردنی شەقام و چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری و پلانی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگەی سلێمانی.

ڕوونیشیکردەوە تەرخانکراوەکان بەم جۆرەن:

گوژمەی 65،678،000 دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پورەگوڵە لە چەمچەماڵ.

گوژمەی 6،998،500 دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.

گوژمەی 7،585،867 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.

سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا
پێت سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەرێم و بەریتانیا سێ قاچاخچی دەستگیرکران
دوات لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەرێم و بەریتانیا سێ قاچاخچی دەستگیرکران
پەیوەنیدر