لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەرێم و بەریتانیا سێ قاچاخچی دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپرسیۆنێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی سێ قاچاخچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندم لەئۆپراسیۆنێکدا کە لە رۆژانی 8-12ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، سێ قاچاخچی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەستگیرکران.

ڕوونیشیکردەوە ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن ئاسایشی گشتی سلێمانی، ئاسایشی گشتی هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیاوە ئەنجامدرا و قاچاخچییەکان کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن “بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە کە “لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستگیرکراوەکان بەردەوامە”.

بۆ بینینی دیمەنی ئۆپراسیۆنەکە کلیک لێرە بکە

گوژمەی پێویست بۆ سێ پرۆژەی نەخشەی گەستیاری و ماستەرپلانی سلێمانی تەرخان کرا
پێت گوژمەی پێویست بۆ سێ پرۆژەی نەخشەی گەستیاری و ماستەرپلانی سلێمانی تەرخان کرا
نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەنیدر