لاڤرۆڤ: دەبێت مافی كورد لە سووریا و عێراق و ئێران و توركیا دابین بكرێت



وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوای بە دابەشكردنی دەسەڵات نەبوو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و دەشڵێت: پێویستە كورد مافەكانی لە چوارچێوەی سووریا، عێراق، ئێران و توركیا دەستەبەر بكرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، یەكێك له گرنگترین‌ هۆكارەكانی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بریتی بوو لەوەی باوەڕی بە دابەشكردنی دەسەڵات نەبوو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی.

وتیشی، “ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی داوای لە مۆسكۆ كرد دەستوەردان لە بارودۆخی سورویا بكات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا سستی بە پرۆسەی سیاسی دەكرد و دەیویست دۆخەكە بەم شێوەیە بمێنێتەوە”.

لاڤرۆڤ دەربارەی كورد ئاشكرای كرد، “گفتوگۆیان لەگەڵ كوردی سووریا كرد بەتایبەتی سەبارەت بە پێویستی بوونی دەوڵەتی ناوەندیی لە دیمەشق، بەڵام كورد پێی وابوو ئەمریكا لە دروستكردنی حكومەت پشتیوانیان دەكات، بەڵام پێمان وتن، كە توركیا و ئێران ڕێگەتان پێ نادەن”.

جەختیشی كردەوە، پێویستە مافەكانی كورد لە چوارچێوەی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران دەستەبەر بكرێت.

بەیاتی: فەرمانبەرانی هەرێم بەهەمانشێوەی فەرمانبەرانی عێراق سەیردەکەین
پێت بەیاتی: فەرمانبەرانی هەرێم بەهەمانشێوەی فەرمانبەرانی عێراق سەیردەکەین
نرخی گۆشت هەرزان كرا
دوات نرخی گۆشت هەرزان كرا
پەیوەنیدر