“محەمەد نامق ئەمین” توانی پلەی یەکەمی توێژەرانی باڵای زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی کرماشان بەدەست بێنێت.
لەسەر ئاستی پارێزگای کرماشان و لە نێوان زیاتر لە 2 هەزار خوێندکاری ئاستی دکتۆرە بەشەکانی ددان، دەرمانسازی و پزیشکی بۆ توێژێنەوە زانستیەکان، “محەمەد نامق ئەمین” توانی پلەی یەکەم لە نێوان خوێندکارانی ئێرانی و نێودەوڵەتی زانکۆکەدا بەدەست بێنێت.
“محەمەد نامق ئەمین” خەڵکی زەڕایەن-ە و ئێستا خوێندکاری کۆتا ساڵی دەرمانسازیە لە کرماشان.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکیەکان (پڕۆفیسۆر د.علی سروش) خەڵاتی تایبەتی بە دکتۆر محەمەد نامق بەخشی لە پای بەشداری و هەوڵەکانیدا لە توێژینەوە زانستیەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆکە.
ئەمە بۆ یەکەمجارە خوێندکارێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆکە بتوانێت ئەم نازناوەی پێ ببەخشرێت.