هادی عامری: كێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت



سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە كێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت و دەشڵێت: بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەبێت.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024دا كێشەی مووچەی هەرێم تا ڕادەیەكی باش چارەسەر كراوە و لەمساڵدا بەتەواوی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و هیچ كێشەیەك لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەناردەی نەوت كێشەیەك هەبوو ئەویش نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوت بوو، كە بە هەمواركردنەوەی بودجە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و زۆر گرنگە نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە ڕەوانە بكرێت و پارەكەی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی فیدڕاڵی.

سەبارەت بە نەوتی كەركوك وتی، “قبوڵ ناكەین نەوتی هەرێم و كەركوك بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكەین، چونكە ئەوە دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵییە”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ی خواردووە
پێت ئەحمەد حاجی ڕەشید: حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ی خواردووە
نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
دوات نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
پەیوەنیدر