مامۆستایانی گرێبەست داوای مووچەی مانگی 12 دەکەن



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست داواکارە حکومەتی هەرێم بەزوترین کات مووچەی مانگی 12ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکات.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست، بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، داواکاین حکومەتی هەرێم ، وەزارەتی دارایی بەزووترین کات مووچەی مانگی 12ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکات، چونکە مووچەکەنمان لەداهاتی ناوخۆیە پەیوەندی نیە بە هاتی پارەی بەغداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆی مووچەکانمان بۆ هەرمانگێک نزیکەی 19 ملیار دینارە بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست کەژمارەیان نزیکەی 38هەزار مامۆستایە.

کارۆخ عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، تائێستا مامۆستایانی گرێبەستی سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی ساڵی 2024 وەرنەگرتووە، و بڕیارە لەم چەند ڕۆژانەدا دابەش بکرێت.

دوو شێوازی بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێم قەدەغە دەكرێت
پێت دوو شێوازی بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێم قەدەغە دەكرێت
مەزڵوم عەبدی و نوێنەری بارزانی کۆبوونەوە
دوات مەزڵوم عەبدی و نوێنەری بارزانی کۆبوونەوە
پەیوەنیدر